کۆنگرەی ستار: کەژەکە دەرئەنجامی خەباتێکە کە زیاتر لە چل ساڵە بەردەوامە
بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە، کۆنگرە ستار دووپاتی کردەوە لە ڕێگەی سیستمی کەژەکەوە کار بۆ فراوانکردنی خەبات بۆ ڕێکخستنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، کۆنگرەی ستار لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ژنان لە هەموو جیهانەوە لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی خەباتیان کرد، "هەموومان دەزانین کە سیستمی کەژەکە دەرئەنجامی کار و هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە زیاتر لە چل ساڵە بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سیستمی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان بۆچوون و ئیرادە و ناسنامەی ژنێکی ئازاد و سەرکردەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتییە، لە ڕێگەی ئەم داتا مێژووییانەی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمیەوە ئیرادەی ئازادمان دروستبوو و توانیمان بەرەنگاری ئەم سیستمە پیاوسالارییە ببینەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سایەی ئەم سیستمە، ژنانی کورد پێشەنگایەتی ژنانی جیهان دەکەن، سوپای خۆیان پێکدەهێنن و پێشەنگایەتی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن، بەرهەمی ڕەنجی هەزاران ژن کە بۆ ئازادی خۆیان خەباتیان کردووە، ئەمڕۆ لە دەشت و شارەکان و بەم بیرۆکە و باوەڕانە بەرەنگاری ڕژێمی پیاوسالاری دەبنەوە، ئەم سیستمەی ئەمڕۆ دەرئەنجامی زیاتر لە چل ساڵ ماندووبوونە".
ڕوونیانکردووەتەوە، "ئەم خەباتە لە هێڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە، کە دەڵێت "ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژن بەدی دێت" ئەمەش دەبێت سەرەتا لە شۆڕشدا جێبەجێ بکرێت، ژنانی کوردیش بناغەی مێژوویی و فەلسەفییان بنیات ناوە بۆ خەبات بۆ ئازادی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، "بە توندی باوەڕمان وایە بەم سیستمە جیهانییە، کار بۆ بەجیهانیکردنی کار و چالاکییەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی یەک ژنیش بە ژێردەستەیی نەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان و عەفرین و هەزاران ژنی ژێر داگیرکاری بدەین و هیوا و بەرژەوەندییان پێبدەین لە خەباتەکەیاندا".