باکووری دارفور لەلایەن سوپای سودانەوە بۆردوومانکرا

هێزە ئاسمانیەکانی سوپای سوودان لە ناوچەی شافری باکووری دارفوری پایتەخت، بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەکانی هێزەکانى پشتیوانی خێرایان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کەناڵی الحدثـی عەرەبی لە بارەی هێرشەکانی سوپای سوودان بۆ سەر مۆڵگەی هێزەکانى پشتیوانی خێرا لە باکووری سوودان بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی سوپای سوودان لە ناوچەی شافری باکووری دارفوری پایتەخت، بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەکانی هێزەکانى پشتیوانی خێرایان کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردوومانەکەدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و ١٠ـی دیکە برینداربوون، لە ١٥ـی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، شەڕ و پێكدادانی بەرفراوان لە ژمارەیەک شاری سوودان لە نێوان سوپا بە سەرۆكایەتی عەبدول فەتاح بورهان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆكایەتی محەمەد حەمدان دەگەڵۆ سەری هەڵداوە، تا ئێیستاش بەردەوامە.