دەیان حاڵەتی کۆلێرا لە یەمەن تۆمار کراوە

لە کەرتی تەندروستی دەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە شاری سنعای پایتەختی یەمەن، دەیان حاڵەتی پەتاک وەک ژەهراویبوونی خۆراک تۆمارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، یەمەن زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تیایدا تۆمارکراوە، لە کاتێکدا سەرچاوە پزیشکییەکانی یەمەن پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان زۆر زیاترە لەوەی تۆمارکراوە.

 

دوێنێ، سەرچاوە پزیشکییەکان لە یەمەن ئاشکرایان کرد نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی شاری سنعای پایتەخت کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرایان پێگەیشتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانە لە کاتێکدایە کە بە نهێنی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان، هۆشدارییان لە بێدەنگی و پشتگوێخستنی کەرتی تەندروستی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە شاری سنعا و دەوروبەری شارەکە دا.

 

دووپاتی کردەوە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووانی تۆمارکراو کە دەگەنە بەشی فریاکەوتن لە زۆرێک لە نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان، هۆکاری حاڵەتەکانی گەڕاندەوە بۆ ژەهراویبوونی خۆراک.

 

جەختی لە گرنگی پاراستنی پاکوخاوێنی گشتی و پاکوخاوێنی ئاوی خواردن و خواردنەوە کردەوە، بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە پەتاکە کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان، کە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان و گەورەکان بە هەمان شێوە تووشی سکچوونی توند ببن، نیشانەکانیش لە نێوان ٥ بۆ ١٢ کاتژمێر دەخایەنێت.

 

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کردبوو کە زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاکە لە یەمەن تۆمارکردووە، ئەمە جگە لە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا، بەڵام سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبوون بە پەتاکە لە یەمەن زیاترە ژمارە تۆمارکراوەکان.

 

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی کۆلێرا لە یەمەن بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و ٤٢٦ حاڵەتی گومانلێکراو بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لە ٢١ حاڵەتی مردن کە پەیوەندییان بەو نەخۆشییەوە هەبووە لە ماوەی نێوان یەکەمی مانگی یەکەمی ڕابردوو تا ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.