"تەنها ٢٤٪ی سەرنووسەرەکانی ٢٤٠ دەزگای هەواڵ لە ١٢ وڵاتدا ژنن"

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەربارەی پێگەی ژنان لە سەرنووسەری دەزگاکانی هەواڵدا، ئاشکرا کراوە، کە تەنها ٢٤٪ی سەرنووسەرەکانی ٢٤٠ دەزگای هەواڵ لە ١٢ وڵاتدا ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

پەیمانگەی ڕۆیتەرز بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی لە توێژینەوەیەکی نوێدا تایبەت بە یەکسانی ڕەگەزی لەناو دەزگاکانی هەوڵدا بۆ پۆستی سەرنووسەری، ئاماژەی بەوە کردووە، تەنها ٢٤٪ی سەرنووسەرە باڵاکانی ٢٤٠ دەزگای هەواڵ لە ١٢ وڵاتدا ژنن.

 

 

لە توێژینەوەکەدا هاتووە: لە ١٧٤ سەرنووسەری باڵای سەرتاسەری ٢٤٠ دەزگای هەواڵ، تەنها دوو خاڵ زیاترە لە ساڵی ڕابردوو، ژمارەکان بە شێوەیەکی فراوان دەگۆڕێن، لە نێوان ئەو ٣٣ سەرنووسەرە نوێیەی کە بەم دواییانە لە سەرتاسەری دەزگاکاندا دامەزراون، ٢٤٪ە ژنن  لە ١٢ وڵاتدا، زۆربەی سەرنووسەرە باڵاکانیش پیاون، لەوانە لەو وڵاتانەی کە ژمارەی ژنان لە پیاوان زیاترە لەنێو ڕۆژنامەنووسانی کاردا.

 

"یەکسانی ڕەگەزی لە پۆستە باڵاکانی سەرۆکایەتیدا تا ساڵی ٢٠٧٤ نایەت"

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو پەرەسەندنە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ژنان لە ٢٣٪ەوە  لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بۆ ٢٥٪ لە ساڵی ٢٠٢٤گۆڕاوە، لەم گۆڕانکارییەدا، یەکسانی ڕەگەزی لە پۆستە باڵاکانی سەرۆکایەتیدا تا ساڵی ٢٠٧٤ نایەت، لە کاتێکدا ژمارەی ژنان لە پۆستە باڵاکانی شەش وڵاتدا زیاترە، بەڵام لە مەکسیک ٦٪ و ژاپۆن سفر٪  و لە ئەڵمانیا ٢٥٪ بۆ ٢٧٪و لە ئەفریقای باشوور ٢٩٪ بۆ ٤٧٪ دەبینین.

 

لە کۆتاییدا ئەوەخراوەتەڕوو، هاوتایەکی ناتەواو هەیە کاتێک ڕێژەی ئەو ژنانەی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کار دەکەن بەراورد دەکەین لەگەڵ ڕێژەی ژنان لە پۆستە باڵاکانی سەرنووسەردا، پەیوەندییەکی ئەرێنی لاواز دەبینین، سەرەڕای ئەوەش، لە ١٢ وڵاتدا لە ١١یان ڕێژەی ژنان کەمترە لە پۆستە سەرەکییەکانی سەرنووسەر بە بەراورد بەو ژنانەی وەک ڕۆژنامەنووس کار دەکەن.