ژنان لە کامپی نەجد قەسیم لە دۆخێکی سەختدا دەژین

لە یەمەن ژنان کە لە کامپی نەجد قەسیم لە تەعز نیشتەجێ بوون بەهۆی قەیرانی مرۆییەوە هێشتا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین.

هالە ئەلحاشدی

 

یەمەن- ژنانی کۆچبەر کە لە کامپی نەجد قەسیم دەژین ڕووبەڕووی هەراسانکردنی زایەندی و هەژاری و چەندین پێشێلکاری دەبنەوە، ژنانی ڕەشپێست کە لە یەمەن ئاوارە بوون زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو شەڕەی کە نزیکەی ٩ ساڵە بەردەوامە، لەو کامپەدا بارودۆخی منداڵانیش قورستر دەبێت.

 

ژنان سندوقی قەفەزکراو کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بژین و منداڵەکانیان بەخێو بکەن، و پشتیوانی لە ڕێکخراوەکان و تاکەکان وەرناگرن، لەو کامپانەی کە تێیدا دەژین، چادرو جلوبەرگی زستانیان پێنادرێت، ئەو کەسانەی کە ئاوارە بوون، بەتایبەت ژنان پێویستیان بە پشتیوانییە، بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان لە کامپەکاندا، پێویستە مافەکانی ژنان و منداڵان مسۆگەر بکرێت.

 

لەگەڵ سەختی ژیاندا تێدەکۆشن

مریەم خالید گلەیی لە بارودۆخی زستان و هاوین دەکات کە منداڵەکانیان تێیدا دەژین و یاماژەی بەوەکرد، پشتگیری ناکرێن.

 

کەوسەر ئەحمەد، کە تەنەکە لە شەقامەکان کۆدەکاتەوە و دەیفرۆشێت بۆ بژێوی ژیان، وتی: هیچ سوودێک لە کارەکەی وەرناگرێت، پشتیوانی لە ڕێکخراوەکان و تاکەکان وەرناگرن و تەنانەت بەتانییەک بۆ خۆیی و منداڵەکانی نییە.

 

بەشاری تەمەن ١٠ ساڵ کە لە هەمان کامپدا دەژی، سەیری داپیرەی دەکات، کە تاکە کەسە کە لە خێزانەکەی ڕزگاری بووەو تەنەکە کۆدەکاتەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.