یانەی بەرشەلۆنەی ژنان سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ڕیال مەدرید بەدەستهێنا

یانەی بەرشەلۆنەی ژنان سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی ٥-٠ لە یاریگادا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، تیپی بەرشەلۆنەی ژنان لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی لویس کۆمپانیس بە ئەنجامی ٥-٠ لە یانەی ڕیال مەدریدی بردەوە.

 

دوێنێ یانەی بەرشەلۆنە گێمی یەکەمی بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی پێهێنا و هەریەک لە ئایتانا بۆنماتی و کارۆلین هانسن و ماریۆنا کالدێنتی گۆڵەکانیان تۆمار کرد، لە خولەکەکانی ١٧، ٤٣ و ٤٦دا.

 

کلۆدیا پێنا و ڤیکتۆریا لۆپێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ژنان لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و بەوەش یانەی بەرشەلۆنە بەسەر ڕیال مەدریددا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ٢٧ خاڵی کۆکردەوە، لە بەرامبەردا ڕیال مەدرید ٢١ خاڵی کۆکردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشەلۆنەی ژنان بەردەوام بوو لە ئاستە بەهێزەکانی لە خولی ئیسپانیا، چونکە لە ٩ یاریدا ٩ سەرکەوتنی لەسەریەک و ٣٩ گۆڵیان تۆمار کرد، کە دەکاتە تێکڕای ٤ گۆڵ لە هەر یارییەکدا.