بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە کامپی بەردەڕەش منداڵێک گیانی لەدەستدا
ئاگر لە چادرێکی کامپی بەردەڕەشی پەنابەران کەوتەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ئاگر لە چادرێکی کامپی بەردەڕەش کە تایبەتە بە پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتەوە و چادرەکە بەتەواوەتی سووتا، بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت.
کامپی بەردەڕەش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی بۆ پەنابەرانی ڕۆژئاوای کورستان دروستکراوە.