لە حەسەکە موشەک بەر ماڵێک کەوت و منداڵی ٢ ساڵان گیانی لەدەستدا
لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە شاری حەسەکە، یەکێک لەو موشەکانەی کە تەقێندران بەر ماڵێک کەوت و منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵان گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ماوەی دوو ڕۆژە پێکدادان و شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی دیفاع وەتەنی لە گۆڕەپانی ئاسایشی حەسەکە بەردەوامە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتیان کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، موشەکێک لە گەڕەکی کالاس لە حەسەکە کەوتوەتە ماڵێکەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی زێدان محەمەد گیانی لەدەستدا، زێدان خێزانەکەی خەڵکی دێرەزوورن، بەهۆی شەڕەوە کۆچیان کردووە بۆ حەسەکە و لە ماڵی خزمێکیان دەمێننەوە و بەهۆی ئەم شەڕەوە گیانی لەدەستدا .