ژینا ئەمینی کاندیدی خەڵاتی ئەی پی ساخارۆڤە

ژینا ئەمینی کە لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاقی' لە ئێران کوژرا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین کاندید کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کاندیدەکانی خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە ساڵانە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپا لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین دەبەخشرێت، ڕاگەیەندرا، لەناو لیستەکەدا ژینا ئەمینی، کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاقی" لە ئێران کوژرا، کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

 

لە ١٢ی تشرینی یەکەم ٣ کەسی یەکەم هەڵدەبژێردرێن

کاندیدەکان بە واژۆی گروپە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا و لانیکەم ٤٠ پەەلەمانتار دیاری دەکرێن، خەڵاتەکە بەناوی فیزیازان و ناکۆکی سیاسی سۆڤیەت ئەندرێ ساخارۆڤەوە ناونراوە و لە ساڵی ١٩٨٨ەوە ساڵانە لەلایەن ئاژانسی ئەی پی دەبەخشرێتە کەسانێک یان ئەو ڕێکخراوانەی کە ئازادی بیرکردنەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەپارێزن.

 

سێ کەسی براوەی خەڵاتەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەم لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی پەرەپێدانی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێن. لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا، سەرۆکی پەرلەمان، ڕۆبێرتا مێتسۆلا و سەرکردەکانی گروپە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان بڕیار دەدەن کە کێ خەڵاتەکە وەردەگرێت، ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی خەڵاتەکە لە ١٣ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.