لە ئەفریقای باشوور بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی شاری جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بینایەکی پێنج نهۆمی لە شاری جۆهانسبێرگ کەوتووەتەوە و خەڵک بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیانی نیشتەجێی بیناکە پەیوەندییان بەبەڕێوەبەرایەتی فراکەوتنی شارەکەوە کردووە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوەکان توانییان چەندین کەس لەناو بیناکە بهێننە دەرەوە و چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان بکەن و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێدەچێت ژمارەکە زیاد بکات.
ئاماژە بەوە کراوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تا ئێستا ڕوون نییە، چونکە بیناکە بینایەکی فەرامۆشکراو بووە و چۆڵ بووە، ئەوانەی تێیدا ماونەتەوە بەشێوەی نایاسایی لەوێ ژیاون.