لە بۆردومانی پێنجوێنی سنووری سلێمانی دوو ژن گیانیان لەدەستدا
دوێنێ ١١ی ئاب، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، لەسەر ڕێگای سەرەکی پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردوومان کرد و سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان ژنن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230812-365505733-1099904191396390-7532520440203291455-n-1-750x430-jpg663643-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان زیادی کردووە و لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥ هێرش بۆ شوێنە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای ئەنجامدراوە، پێشنیوەڕۆی دوێنێ، ١١ی ئابی ٢٠٢٣، لەسەر ڕێگای سەرەکی پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی بۆردوومان کرا و بەپێی زانیارییەکان حهسهن ئهحمهد نۆزهت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە دانیشتووی دهۆكە لەگەڵ زیاب مستهفای هاوژینی و ڕیام حهسهن ئهحمهد، کە كچیان بووە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئهو خێزانه كچێكیان خوێندكار بووه، له وڵاتی ئێران و بهنیاز بوون بیبهنهوه و بۆ سەر سنوور و ڕەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگە و ڕەوایەتی بە بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک دەدات.