پلەی گەرمی بەرز کارکردن لە بەسرە دەوەستێنێت

پارێزگای بەسرە لە عێراق، یەکێکە لە ناوچە گەرمترینەکانی عێراق و بەهۆی بەرز بوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرماوە، ئەمڕۆ بووەتە پشووی فەرمی.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزگاری بەسرە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ، چوارشەممە پشووی فه‌رمییه‌، ئەمەش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوەیە.

 

پارێزگاری بەسرە ڕاشیگەیاندووە، پشووەکە فەرمانگە ئەمنیی، خزمەتگوزاریی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە و بۆ پێدانی پشوو لەو فەرمانگانە، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان.