بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سەرۆکی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا
بۆ یەکەم جار ژنێک بە ناوی لیسا فرانچێتی، بۆ سەرکردایەتی کردنی هێزی دەریایی ئەمریکا کاندید کرا.

ناوەندی هەواڵ
لیزا فرانچێتی، جێگری سەرۆکی ئێستای ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، دەبێتە یەکەم ژنی ئەندامی ستافی هاوبەش بۆ سەرۆکایەتی هێزەکە.
لەو بارەیەوە جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکە وتی: ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە کە بەربەستی رەگەزپەرستى لە سوپای وڵاتەکەدا دەشکێنێت و دەبێتە یەکەمین ژن سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا، هەروەها دەبێتە ئەندام لە ئەرکە هاوبەشەکانی سوپای وڵاتەکەدا.
لیزا فرانچێتی، ٣٨ ساڵە ئەزموونی لە کارەکەدا هەیەو کارامەیی بەرچاویی خۆی لە رووی ئۆپەراسیۆن و سیاسەتیشەوە دەرخستووە، دووەمین ژنە لە مێژووی ئەمەریکا دا پلەی ئەدمیڕاڵی چوار ئەستێرەیی لە هێزی دەریایی وڵاتەکەیانی بە دەستهێنابێت.