ئاگربەستێک بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە سودان ڕاگەیەندرا
سعوودیە و ئەمریکا ئاگربەستی ٧٢ کاتژمێری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری نیمچە سەربازی ڕاگەیاند.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/06/20230618-20230618-20230618-sudan-jpg9a9c57-image-jpg9ea52f-image-jpgcaba87-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەستی ٣ ڕۆژە لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری نیمچە سەربازیدا واژۆ کراوە.
بەیاننامە هاوبەشەکەی سعودیە و ئەمریکا لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە سودان سەبارەت بە بڕیاری ئاگربەستی هەردوولا بڵاوکرایەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ئاگربەستەی کە سوپا و هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری ڕێککەوتنی ئاگربەستی ٣ ڕۆژەیان لەگەڵدا کردووە، سبەی کاتژمێر ٠٦:٠٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی ئاگربەستدا لایەنەکان خۆیان لە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران و هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەدوور دەگرن و ئۆپەراسیۆنی هاوکاری مرۆیی ئاسانکاری دەکەن.
ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری بەرەبەیانی ١٥ی نیسان لە خەرتومی پایتەخت و زۆرێک لە شارەکانی دیکە، گۆڕا بۆ ململانێی چەکداری، لەو ململانێیانەی کە سێ مانگە بەردەوامە، نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش برینداربوون.