سپیدە قولیان: ببنە دەنگی ڕاپەرینی "ژن، ژیان، ئازادی"

سپیدە قولیان لە زیندانەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا کرد ببنە دەنگی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی".

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەرینی گەل، کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، بەردەوامە و بە هەزاران کەس بە تۆمەتی بەشداری لە ڕاپەرینەکە دەستبەسەرکراون و لە زینداندا ڕووبەڕووی پێشێلکاری مافەکان دەبنەوە، یەکێک لە چالاکوانانی سیاسی، سپیدە قولیان، نامەیەکی لەو زیندانەوە بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو سیاسەتمەداران و خەڵکی ئێران کرد ببنە دەنگی ڕاپەرینی "ژن، ژیان، ئازادی".

 

مینا خانی، چالاکوانی مافەکانی ژنان دەقی فارسیی نامەکەی سپیدە قولیانی لە پەرلەمانی ئەوروپا خوێندەوە، سپیدە قولیان لە نامەکەیدا سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوای ئاگادار کردووەتەوە لە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێراندا و وتوویەتی: هەموو جۆرە ئاشتەوایی و گەشبینییەک لە سەرکوتکردنی دەسەڵات و ڕێگای کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ڕێگای دادپەروەرییە، هەرگیز لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکاندا یارمەتیدەر نابێت.

 

دەبێت سیاسەتمەدارانی ئەوروپا پشتیوانی له ڕاپەرینی ئێران بکەن

لە نامەکەدا هاتووە: پێویستە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لەو ڕاپەڕینە بکەن کە لە ئێران بەردەوامە و لەگەڵ گەلدا بن، پشتیوانی ٤٠٠ پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە پەرلەمان و پارێزگاکان بۆ زیندانیانی سیاسی ئێران هاوکارییەکی گرنگە، تۆ شتێکی زۆر گرنگت کرد و پشتگیرییەکی زۆر بەهێزت کرد، تکایە پشتیوانی لە زیندانییە سیاسییەکان بە کەم مەبینن، ئەم پشتیوانییە دەنگی بێدەنگییەکانی جیهان بوو، بوو بە دەنگی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لەلایەن گەلی ئێرانەوە دەستی پێکرد، کاتێک ژینا ئەمینی کوژرا، خەڵکەکە ڕاپەرین، بەڵام کۆماری ئیسلامی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و سزای لەسێدارەدانی ئەنجامدا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان، ئەگەر ڕژێم لەم ماوەیەدا هەنگاوێک نەگەڕێتەوە دواوە، ئەوا ڕاپەڕینی خەڵک بەردەوام دەبێت و ڕژێم بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی لە سێدارەدان، بەلوچ و کوردەکان و عەرەبەکان دەکرێنە ئامانج و لەوانەیە بە ئاسانی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بکوژرێن.