ڕاپەرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕاپەڕینەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد بەردەوامە، لە پێنج شاردا خەڵک چوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژی ڕژێم کرد و ئاگریان لە باڵەخانەکانی بەسیج بەردا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو ڕاپەڕینەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاقی" لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، خۆپیشاندان لە شەقامەکان بەردەوامە و لە لایەکی دیکەوە ژنان لە بەرامبەر سەپاندنی حیجاب، چالاکی مەدەنی لە هەموو شوێنێک ڕێکدەخەن.

 

لە ٥ شار خەڵک چوونە سەر شەقامەکان

شەوی ڕابردوو لە سنە، تاران، کەرەج، ئەسفەهان خەڵک چوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژی حکومەت ئەنجامدا، ئەو کەسانەی کە دروشمی دژ بە حکومەتیان دەوتەوە ئاگریان لە باڵەخانەکانی بەسیج بەرداو لەسەر دیوارەکان نووسییان و ئاڵای حکومەتیان دڕاند، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان کرا و خۆپیشاندانەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.