ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: منداڵان بەهۆی تینووێتییەوە گیان لەدەست دەدەن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند پێکدادانەکان لە سودان بەردەوامن و خەڵک ناتوانن چاودێری تەندروستی پێویست وەربگرن، بەتایبەتی منداڵان بەهۆی تینووێتی و نەبوونی چاودێری پێویست گیان لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە بەرنامەی کێشە تەندروستییە قووڵەکان کرد، هەروەها سەبارەت بە سودان باسی لە ناوەڕۆکی پێکدادانەکان کرد کە لەم دواییانەدا سەریهەڵداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، توندوتیژییەکان لە سودان لە ١٥ی نیسانەوە لە زیادبووندایە و خەڵک گیانیان لەدەستداوە لەبەر ئەوەی نەیانتوانیوە بگەنە نەخۆشخانە و ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن.

 

"منداڵان بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەست دەدەن"

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان ناتوانن بە سەلامەتی کار بکەن، منداڵان بەهۆی نەبوونی ئاو و نەبوونی چاودێری پێویست گیان لەدەست دەدەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی باران بارین، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و پەتای ئاو زیاد دەکات، لە سەرەتای پێکدادانەکانی سودانەوە، 1.6 ملیۆن کەس کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

 

هەروەها تێدرۆس ئەدهانۆم دەربارەی هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی تەندروستی وتی: ٤٦ هێرش بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەکان پشتڕاستکراونەتەوە لە پێکدادانەکانی سودان، هەروەها لە هێرشەکاندا 8 کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون. ئەمە دۆخێکی قبوڵنەکراوە.