ئازادکردنی نۆ ڕۆژنامەنووس لە ئەنقەرە

دادگای ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، فەرمانی ئازادکردنی نۆ ڕۆژنامەنووس بەشێوەیەکی کاتی دەرکرد، هەروەها درێژەدان بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بەردەوامە

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی تورکیا نۆ ڕۆژنامەنووسیان بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرد، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دادستانی گشتی لە ئەنقەرە لە ٢٠ی ئاداردا دەستبەسەر کران.

 

دانیشتنی یەکەم لە دادگای باڵای تاوانەکانی چوارەم لە ئەنقەرە بە تێبینییەکانی داواکاری گشتی بەردەوام بوو، داواکاری گشتیش بە بیانووی ڕاگرتنی بەڵگە و هەڵهاتنی تۆمەتبارەکە داوای بەردەوامی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کرد.

 

سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، پارێزەر ڕەسووڵ تەمور وتی، "بەهۆی ئەوەی بانگەشەیان بۆ دەوڵەت بڵاونەکردووەتەوە، دەستگیرکراون، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان دەربکەون، پێویستە بچیتە بەرەکەی دیکەوە، ئەمەش ئەو کارەیە کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەیکەن، چاپەمەنی کوردی چاپەمەنییەکی ئازادە، چونکە بانگەشە بۆ دەوڵەت ناکات".

 

هەروەها وتیشی: ١٢ خەباتکاری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لەژێر دەستبەسەردان، خستنەڕووی ڕۆژنامەنووسان لە دۆسیەکەدا وەک گومانلێکراو لە ڕووی بەرپرسیارێتی تاوانکارییەوە پەسەند نییە، بۆ ئەوەی پرسێک شایستەی هەواڵ بێت، دەبێت سێ توخمە جەوهەری هەبێت: کاتی، ڕاستی و میانڕەوی، مەگەر لە ماوەی چوار مانگدا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە تۆمەتبارکردنێک نەگەڕێنیتەوە، دوای چوار مانگ ناتوانرێت تۆمەتبار بکرێت.

 

هاوکات شەڤین کایا، پارێزەر، داوای ئازادکردنی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراوی کرد، دادگا بڕیاری ئازادکردنی کاتی نۆ ڕۆژنامەنووسی دەرکرد، ئەوانیش ڕۆژنامەنووس دێرەن یورتسەڤەر، بێریڤان ئاڵتان، دەنیز نازلیم، جەیلان شاهینلی، حەبیبە ئەرەن، سەلمان گوزلیوز، ئۆزنور دیگەر، ئەمروڵا ئاکار، و هاکان یالچین.

 

هەروەها دادگا بڕیاریدا درێژە بە دەستبەسەرکردنی حەمدوڵا بایرام بدرێت و دانیشتنەکەی بۆ ٥ی حوزەیرانی داهاتوو دواخست.