قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی خێزان و ژنان بۆ باخچەی چێشتخانەکانی هەرات

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، تاڵیبان چوونە ژوورەوەی خێزان و ژنانی بۆ باخچەی چێشتخانەکانی هەرات قەدەغە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، بەرپرسێکی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، گروپی تاڵیبان چوونە ژوورەوەی خێزان و ژنانی بۆ باخچەی چێشتخانەکانی هەرات قەدەغە کردووە.

 

لەمبارەیەوە باز محەمەد نەزیر، جێگری بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی تاڵیبان، ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە هاتنی خێزان و ژنان بۆ هەموو چێشتخانەکان قەدەغەیە و وتی: ئەم قەدەغەکردنە تەنها ئەو چێشتخانەیانە دەگرێتەوە کە ڕووبەری سەوزایییان هەیە وەک پارک، کە تێیدا ژن و پیاو دەتوانن یەکتر ببینن بۆ یەکتر ناسین.

 

پێویستە بگوترێ دوای ڕووخانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و هەژموونی تاڵیبان بەسەر ئەو وڵاتەدا، بەهۆی جۆری جلوبەرگ و دژایەتیکردنی یاسا توندەکانی تاڵیبان، سنووردارکردن بەسەر هاوڵاتیانی ئەفغانستان و بەتایبەتی ژناندا سەپێنراوە.