ژیان لەگەڵ پیسبوونی ئاو لە گواتیمالا

لە گواتیمالا بەهۆی خۆڵ و خاشاکەوە ئاوی ڕووباری لاس ڤاکاس ژینگەی پیس کردووە و مرۆڤ و ئاژەڵەکان لەگەڵ ئەو ئاوە پیسەدا ژیان بەسەردەبەن.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەم لوتکەی کۆنفڕانسی ئاوی ٢٠٢٣ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، هەزاران نوێنەر کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئاوی جیهانی کە بەهۆی پێشبینی زیاد لە پێویست و گەشەسەندنەوە بەڕێوەدەچێت.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز وێنەگرێکی ناردووە بۆ ڕووباری لاس ڤاکاس لە شارەوانیی چینوتلە لە دەرەوەی شاری گواتیمالا بۆ تۆمارکردنی ئەو کاریگەرییەی کە پیسبوونی ژینگە لەسەر یەک ڕێڕەوی ئاوی هەیە.

 

لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، خەڵک کانزای پارچە پارچەیی لە ڕووباری پیسکراو کۆدەکەنەوە، مرۆڤەکان لە خۆڵ و خاشاکی ناو ڕووبارە پیسکراوەکەدا بەدوای بژێوی ژیان دەگەڕێن.

 

بەپێی "پاککردنەوەی ئۆقیانوس" کە گروپێکی قازانج نەویستە، نزیکەی ٢٠ هەزار تەن خاشاک لە ڕووباری لاس ڤاکاسەوە هەڵگیراون و هێشتا کاری زۆر زیاتر پیویستە.

 

لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، تەنها مرۆڤ نییە کە لە ئاوی پڕ لە خۆڵ و خاشاکدا ببینرێت، ئاژەڵەکانیش کاریگەری ئەو ژینگە پیسەیان لەسەرە و لە ڕووبارەکەدا تیپەڕ دەبن.

 

لاس ڤاکاس سێگۆشەی دەریای ڕیۆ مۆتاگوایە، گەورەترین ڕووباری گواتیمالایە کە دەڕژێتە دەریای کاریبی.

 

ساڵی ڕابردوو "پاککردنەوەی ئۆقیانوس" شاشەیەکی ئاسنی لەسەر ڕووبارەکە دانا بۆ هەوڵدان و وەستاندنی پلاستیکەکان بەر لەوەی بگەنە کاریبی.