پزیشکانی ئێران لە دژی ڕووداوی ژەهراویکردن داوای چالاکی هاوبەش دەکەن

پزیشکانی ئێران بەهۆی ئەو ڕووداوە ژەهراویکردنانەی لە چەندین خوێندنگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا، بە تایبەتی ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ بەهۆی گازەوە، داوای چالاکی هاوبەشیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران لە بەرامبەر ڕاپەرینی گەل کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، سیاسەتی دەستگیرکردن و سەرکوتکردن و لەسێدارەدان و کوشتنی خەڵکی جێبەجێکردووە، بەم دواییانە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە، ڕژێم وەک بەرپرسیار لە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی بینراوە، بەتایبەتی لەو خوێندنگانەی کە خوێندکارانی کچ تێیدا دەخوێنن، چونکە خوێندکارەکان بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون.

 

لە دژی ژەهراویبوونی گاز لە خوێندنگەکاندا کاردانەوەکان لە زۆر شوێنەوە هەبوون، هەروەها گروپێک لە کارمەندانی تەندروستی کە دوێنێ چالاکیان ئەنجامدا، داوای چالاکی هاوبەشیان لە ڕایگشتی کرد.

 

پزیشکەکان لیدوانیان دا

پزیشکەکان لە لێدوانێکیاندا بۆ دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سیستەمی پزیشکی ئێران ڕایانگەیاند کە دەبێت دەستێوەردان لەو ڕووداوانە بکرێن و ڕێگری لەو کارەساتانە بکرێت کە قەرەبوو ناکرێنەوە.

 

هەروەها دەڵێن: "ئایا ئەرکی سیستمی پزیشکی و تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی نییە کە کار لەگەڵ تیمە هاوبەشەکان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەسەر زەمینەی زانستی و ڕوون؟ ئایا هۆکارەکانی ڕووداوەکان چارەسەر دەکەن؟ ئایا ئەم هێرشە ژەهراویانە لە خوێندنگەکانی پەروەردەی کچاندا سبەینێ بە شێوازی نوێتر و پێشکەوتووتر دژی بەشەکانی تری کۆمەڵگە بڵاو نابێتەوە؟".