ڕژێمی ئێران ژنێکی لەسێدارە دا

لەیلا بامری، کە لە زیندانی کاهنوج-ی سەربە پارێزگای کرمانی ئێران بەندکرابوو، لەسێدارە دراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا بامری بەلوچی کە ماوەی دوو ساڵە لە ئێران زیندانی کراوە، ئاشکرابوو کە لە سێدارە دراوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای گیلانی باکوری ئێران لە گوندی پەنگ سەر بە شاری رودبار،  لەیلا بامری دوو ساڵ بەر لە ئێستا بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و لەلایەن ڕژێمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

 

لەیلا بامری کە دوو منداڵی هەیە، لە زیندانی ناوەندی کاهنوج لەسێدارەدراوە.