ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق دابەزیوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ ١٢% ڕاگەیاند و ئاشکرایدەکات کە ڕێکارەکانی وەزارەتی پەروەردە ھۆکاربوون بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەکە.

ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێوان ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ١٥ ساڵەوەیە، گەیشتووەتە نزیکەی ١٢%، ئەو ڕێژەیە لە نێو ژناندا نزیکەی ١٨%یە و لە پیاواندا ٩%یە.
هەر بەپێی داتاکەی وەزارەتی پلاندان، لە گوندەکاندا ڕێژەی نەخویندەواری بۆ نزیکەی ٢٠% بەرزبووەتەوە و لە شارەکاندا ١١%یە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕێژەکە بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو دابەزیوە، ھۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە دەچنە خوێندنگەکان کە ڕێژەیان ٩٤%ە، ڕێکارەکانی وەزارەتی پەروەردەش لە روبەڕوبوونەوەی نەخوێندەواری رۆڵی زۆری ھەبووە.