ڕانیە، لە درێژەی چالاکییەکانی ١٥ی شوبات ستاندنی کتێب دانرا
لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ١٥ی شوبات، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز ستاندی کتێبیان دانا.

دیڤان سیهاد
ڕاپەڕین- لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ١٥ی شوبات، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز، لەناو بازاڕی شاری ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین، ستاندی کتێبیان دانا
لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کتێبەکانی ساکینە جانسز و ژنۆلۆژی و چەندین کتێبی بەسوود نمایشکران، ئامانجیان بڵاوکردنەوەی هزری ئازادی و ئاشناکردنی تێکۆشانی کوردە بە خەڵکی ناوچەکە.
سۆزان محەمەد، خوێنەری کتێب، باس لە سودەکانی کتێب خوێندنەوە دەکات و دەڵێت: کتێب خوێندنەوە یەکێکە لە بەشە هەرە گرینگەکانی ژیان بە تایبەت بۆ ژنان، چونکە هەر ژنێک کە ڕۆشنفکر بێت و ڕۆشنبیر بێت و بتوانێت بخوێنێتەوە، کۆمەڵگایەک پێشدەکەوێت و کۆمەڵگایەک ڕۆشنفکر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە ژنان بخوێننەوە چونکە کۆمەڵگە لەسەر دەستی ئەوان پەروەردە دەبێت.