دەوڵەت یارمەتی نادات و ڕێگریش لەو کەسانە دەکات کە یارمەتی دەدەن
ئەو هاوکارییانەی لەلایەن هەدەپەوە لە ئیزمیرەوە نێردراوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە عوسمانییە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرابوو، گەڕێندرایەوە بۆ ئەدەنە و دوو دەستگیرکراویش ئازادکران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/02/20230212-690x390cc-ada-12-02-2023-osmaniye-tir-serbest-jpeg3e0f15-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە زیانی گیانی و ماددی زۆری لیکەوتەوە، لەسەر داوای زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئیزمیرەوە یارمەتیی بۆ عوسمانییە نارد، بەڵام پۆلیس شەوی ڕابردووتر بە بیانووی "مۆڵەتی پارێزگار نییە" دەستی بەسەر هاوکارییەکەدا گرت و ڕێگری لە چوونە ناو شارەوە کرا و شۆفێر و هاوکارەکەشی دەستگیر کران.
شۆفێری بارهەڵگرەکە پاش وەرگرتنی وتە ئازاد کرا و ڕایگەیاند کە پۆلیس هەڕەشەیان لێکردوون بەوەی، ناتوانیت ئەم شتانە لە عوسمانییە، هاتای و مەڕەش دابنێیت، لە ئەدەنە و هەر شوێنێکی دیکە بێت، دەتوانن دایبنێن.
ڕاشگەیەنراوە کە ئەو هاوکارییانە لە ئەدەنە دابەشکراون و ئەو دوو کەسەی دەستگیرکران، ئازادبوون.