د.ڕێواز فایەق لەگەل باهیە تەهزیب لای پرسی ژن و ئازادی ڕۆژنامەوانیان تاوتوێ کرد

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باھیە تەھزیب لای، باڵیۆزی مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا و شاندی یاوەری کۆبووەوە و ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دیدارێکدا د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باھیە تەھزیب لای، باڵیۆزی مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا و شاندی یاوەری نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان لە شاری هەولێرم بە وردی باس لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، ھاوکات پرسی ژن، ئازادیی ڕۆژنامەوانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

 

د.ڕێواز فایەق، بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی گشتیی مافەکانی مرۆڤ و ژنان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە ڕوون کردەوە، بە تایبەت لە ڕووی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتریی و جیاوازییەکان.

 

ھەردوولا جەختیان لەسەر گەشەپێدانی زیاتری مافەکانی مرۆڤ، ئازادییە گشتیەکان و بەرەوپێشەوەبردنی پرسی ژنان کردەوە.