لە هەفتەیەکدا دوو ژن لە جۆلەمێرگ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە

ئیوارەی دوێنێ لە جۆلەمێرگ ژنێک بە ناوی "گ. ج."، کە دایکی دوو منداڵە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا، بەمەش لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دووەم ژنە کە بە شیوەیەکی گوماناوی گیان لەدەستبدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ٢٤ی کانوونی دووەم، ژنێک بە ناوی "گ. ج."، کە دایکی دوو منداڵە بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی بولاک لە ناوەندی جۆلەمێرگ گیانی لە دەستدا، ڕاگەیاندراوە، لەبەر هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە.

 

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە "گ. ج." لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەم، ژنێکی دیکە لە گوندی گێمانی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدابوو، خزمانی "ز. ت." لە دوای ئەوەی زانیویانە ژنەکە دەنگی نییە، چوون بۆ ماڵەکەی و بینیویانە گیانی لەدەستداوە.