ڕۆژی ٦٨٦: دەبێت هاوارەکانی دایک بۆ دادپەروەری ببیسترێت

بنەماڵەی شەنیاشار لە ماوەی ٦٨٦ ڕۆژی ڕابردوودا داوای دادپەروەری دەکەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتداران دەنگییان ببیستن.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو دەستیان بە ئێشکگری کرد، ئەمڕۆ لە ٦٨٥ەمین ڕۆژیدا لەبەردەم دادگای ڕەحا بەردەوامە.

 

"دەبێت ئەم نادادپەروەرییە نەهێڵرێت"

فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند کە ماوەی ٤ ساڵە بەبێ دادپەروەری و بێ یاسایی دەژین و وتی: لەم وڵاتەدا وەزیری داد هەیە، داوا لە وەزیری داد دەکەین؛ نەک هەر ڕەحا، هەموو تورکیا ئەم بێ یاساییە و نادادپەروەرییە دەزانێت. هیچ یاسایەکی هەبوو لەلایەن دەسەڵاتەوە جێبەجێ ناکرێت،  پێویستە دەستبەجێ پشکنەرانی دەستەی دادوەر و داواکاری گشتی بێنە ئێرە، دەبێت لە بێ یاسایی بکۆڵنەوە، هاواری دادپەروەری ئەم دایکە کە دوو منداڵەکەی لەدەستداوە و هاوژینەکەی و کوڕەکەی بە ناڕەوا لە زینداندایە پێویستە بیسترێت. ئەم نادادپەروەرییە دەبێت نەهێڵرێت.

 

"ماوەی ٤ ساڵە چاوەڕێی دادپەروەریین"

ئەو بنەماڵەیە لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیاندا وەزارەتی دادی تورکیا و پارێزگاری ڕەحا و داواکاری گشتیان تاگ کردووە و بڵاویان کردووەتەوە، "ماوەی ٤ ساڵە چاوەڕێی دادپەروەرین، ٦٨٦ ڕۆژە ئێشکگری بۆ دادپەروەری دەکەین، دەسەڵاتی دادوەری بەردەوامە لە پاراستنی کردەوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، چونکە یەکێک لە لایەنەکانی دۆسیەکە لە ئاکەپەیەوەیە".