ژنێکی ٢٥ ساڵ بەهۆی ئاگرەوە سووتا

لە شارەدێی چوارقوڕنە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک ژنێکی ٢٥ ساڵ سووتا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ئیدارەى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاژمێر  ٧:٥٢ خولەکی بەیانى ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئۆردوگای چۆمانی شارەدێی چوارقوڕنە لە هەرێمی ڕاپەڕین ڕوویداوە و بەھۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە ناوی "ئــ ، مـ ، خـ ) کە تەمەنى ٢٥ ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە، ھۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە بە ھیتەری کارەبایی خراوەتەڕوو کە شۆرتى کردووە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا دارو پەردووی خانوەکەش بەسەر ئەو هاوڵاتیەدا ڕووخاوە و بەو ھۆیەوە تەواوی جەستەی سوتاوە و گیانى لەدەستداوە.