لە سیمینارێکدا ئاهەنگ بۆ هێزی ژنان ڕێکخرا

بەشی چاندیگار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ژنانی هندستان "WICCI" کە بە مەبەستی بەهێزکردنی و بنیاتنانی کاری پیشەگەریی ژنانە، سیمینارێکی بۆ پیرۆزکردنی تواناسازیی ژنان ساز کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سیمینارەکە بە ناوی "ڤاسانتۆتساڤ" وەرزی گۆڕانەکەی پیرۆز کرد و دیپیکا بەحری، سەرۆکی بەشی چاندیگار "WICCI"  لەگەڵ ٢٠٠ ئەندامی دیکە بەشدارییان لە ڤاسانتۆسۆڤ کرد.

 

لە ئێستادا ٧٠٠ ژنی کرێکاری چاندیگار هەیە، وەک ئەندام و لە هەموو بوارەکانی ژیان و پیشە جیاوازەکاندان دیپیکا بەحری، وتیشی: "ئێمە لە چەندین کارنامەی وەک هۆشیاری یاسایی و تواناسازی ژنان و یارمەتیدانی ئەندامانی بەتەمەنی کۆمەڵگە و پەروەردەکردنی ژنان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە تەندروستی و خۆراک و گەشەپێدانی کارامەیی و مافەکانی مرۆڤ و هتد کارمان کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ژنان دەتوانن لە ڕێگەی پشتگیریکردنی هەستی بەهاداری خۆیان و ئازادی خۆیان لە بڕیاردان و مافی خۆیانە، کە کاریگەریان هەبێت لەسەر گۆڕانی کۆمەڵایەتی بۆ خۆیان و خەڵکی تر بەهێز بکرێن.

 

سیمینارەکە ئاهەنگێکی بۆ ژنانی ئەندام و باشداربوو ڕێکخست، کە مەبەست لێی بەهێزکردنی ژنانە بۆ زیاتر هاندانیان لە بەکارهینانی تواناکانیان و بنیاتنانی کاری پیشەگەرییانە.