ئایشە گۆگکان لە بەرگرینامەکەیدا؛ دادپەروەرانە دادگایی نەکرام

ئایشە گۆگکان، وتەبێژی کاتی تەژەئە پێش دانیشتنی دادگا لەسەر دەستگیرکردنەوەی، بەرگرینامەیەکی نووسی و ڕایگەیاند، "من بە دادپەروەرانە دادگایی نەکرام، بۆ ئەوەی دادپەروەرانە بێت، داوای مافی ڕەتکردنەوەی دادوەر دەکەم".

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا ئایشە گۆککان، وتەبێژی کاتی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە، سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و پاش ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزاکەی هەڵوەشاوەیەوە، یەکەم دانیشتنی کەیسەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، دانیشتنی دووەم لە ١٣ی کانوونی دووەم لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەدەچێت.

 

ئایشە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا دانیشتنی یەکەمی دادگا بەرگری نامەیەکی نووسراوی بە کوردی و تورکی ئامادە کرد و وتی: "من چالاکوانێکی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئەم، لە سەرەتای دادگایی کردنەکەمەوە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەم ڕەتکرایەوە، بۆ ئەوەی من بە دادپەروەرانە دادگایی بکرێم، داوای مافی ڕەتکردنەوەی دادوەر دەکەم".

 

هەروەها تێیدا باسی لەوەشکردووە کە لە دانیشتنەکەدا، وەرگێڕ نەبووە، بەرگرینامەکەی لەلایەن زیندانەوە نەدرا و کات بۆ مافی خۆپاراستنیش نەدراوە، ئامێری دەنگ و دیمەن لابرا و فشار و توندوتیژی و بێ یاسایی و هێرشی کرایەسەر، لە بەرگرینامەکەدا هاتووە: "من بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشم، لە ڕوانگەی پیاوەوە دەستوور و یاسای دەوڵەتی نێر-نەتەوە پیاوان دەپارێزێت لە دژی ژنان، دادگای دەوڵەتی پیاو ڕۆڵی ڕاوچی دەگێڕێت و بڕگەکانی یاساکەی وەک تیر بەکاردێنێت، بە ناوی خۆشەویستییەوە ژنان ڕاودەکەن، تیر (چەقۆ، چەک، لێدان...) لەسەر دڵی ژن دەدات و خوێنی ژنان دەڕژێنێت، دەوڵەتی نێریش ڕاوچییەکان دەپارێزێت، دیسان ئەو دادوەرییەی کە ڕۆڵی ڕاوکەری خستووەتە سەر شانی خۆی بەپێی قسەی ڕاوچییەکە ڕۆڵ دەگێڕیت".

 

ژن، ژیان، ئازادی دروشمی ئێمەی ژنانە

ئایشە گۆگکان باسی لە ژینا ئەمینی و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتی: ژینا ئەمینی بە پێچەوانەی یاساکانی ڕاوچییەوە بۆ ژنانی ئەفغان، فەلەستین، تورک، کوردستان، جیهان و ئەو ژنانەی کە لە سیستەمی دەوڵەتی نێر و ڕاوکردن یاخی بوون، بوو پزیسک و بەناوی هەوا، ئاو و خاکدا بڵاوبووەوە، ژن، ژیان، ئازادی بەرامبەر بە سیستەمی سیستەمی تاڵانچی لە حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە دێت و حەوت هێندە ئازا و ئازاد گەشە دەکات.

 

ژنان دژی چەوسانەوە تێدەکۆشن

ئایشە گۆککان وتوشیوتی: "ئێمەی ژنان هەزاران ساڵە لە دژی سیستمی نێر و ڕاوچی تێدەکۆشین، ئەمڕۆ ئەمە وەک بەندەکانی یاسا وایە، ئەمڕۆ سیستەمی باوکسالاری لە دژی ئێمە کار دەکات بۆ ئەوەی بە ئیرادەی ئازادانە مافی خۆمان بۆ ئازادی هزر و ڕێکخستن بەکارنەهێنین، ئێمەی ژنان ناچار دەکات بیربکەینەوە، بجوڵێین و کار بکەین، بژین، ناچارمان دەکات لەژێر عەقڵییەتی دەوڵەتی پیاودا بین، بۆیە ئێمە دەستگیردەکرێین، کە تێكۆشان بۆ هۆشیاری ژنان دەکەین، لە بەرامبەر دەستگیرکردندا ئێمە بیردەکەینەوە و ناترسین".

 

لە بەشێکی دیکەی بەرگرینامەکەی ئایشە گۆککان دا هاتووە: "لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە، من بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی نەکراوم، وەک دەزانرێت مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە لە ژێر گرەنتی ڕێککەوتنێکی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدایە دیسان لەدەستوورەکانی کۆماری تورکیا بە ماددەی ٣٦.٩٠ و مادەی  ٢٥سی ئێم کەی و پەیماننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماددەی شەشدا، مادەی ١١ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی ئەمریکاش مافی کەسایەتی و سیاسەت و خاڵی وەک ئەوان مسۆگەر دەکات، بۆ من ئەو بنەمایانە بەکارناهێنرێت، چونکە من ژنم و کوردم و کوردستانیم هێرشم کرایە سەرم و جیاکاریم بەرامبەر کرا".

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پارێزەرەکانی هەروەها ڕووبەڕووی جیاکاری دادگا بوونەوە و وتی: "من چالاکوانم، دژی توندوتیژی دژی ژنان تێدەکۆشم، پارێزەرەکانم لە دادگادا توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، من هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەم کە ڕوویدا و مافی خۆم بۆ ڕەتکردنەوەی دادوەر بەکاردێنم".