پەرلەمانتارانی هەدەپە: بۆ چارەسەر پێویستە دەستبەجێ چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت
پەرلەمانتارانی هەدەپە داوایانکرد، ئەو گۆشەگیرییەی کە لە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە، هەڵبگیرێت و ڕایانگەیاند: بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، پێویستە دەستبەجێ چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت.
ئەنقەرە
ئێشکگری دادپەروەری بە داواکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕیبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە ڕۆژی ١٥یەمیندا بەردەوامە.
پەرلەمانتاران کەمال بولبول، عەبدوڵا کۆچ، موعەزەز ئۆرهان، سدیق تاش، حسێن کاچماز، ئەردال ئایدەمیر، کەمال پێکۆز، جەلادەت گایدالی، ڕەمزیە تۆسون و نوران ئیمیر، بە دروشمی "با یاسا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت" و "گۆشەگیری تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە" بەشدارییان کرد و لەبەردەم بینای ئەنجومەن بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا، کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە گۆشەگیری دەهێنێتە دۆخی سیستماتیکی و تاوانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ئەنجام دەدات، گۆشەگیری تاوانێکی یاساییە، لایەنی ئەم تاوانە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، داواکاری گشتی و دامەزراوەی یاسایی بەڕێوەی دەبات، هەروەها ناتۆ، سی پی تی، یەکێتی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەشێککن لەم تاوانە.
گەمارۆی سیاسی بەڕێوە دەبرێت
لەو بەیاننامەیەدا کە گۆشەگیریی بە وشەی "ئەمە گەمارۆیەکی سیاسییە" پێناسە کراوە، هاتووە، "ئەمە گەمارۆیەکی سیاسییە، ئەم گەمارۆ سیاسییە لە دژی گەلی کورد، لەسەر دامودەزگاکانی وەک گۆشەگیری و کودەتا و وەک حوکمێک بەردەوامە، گۆشەگیری تاوانێکی یاساییە، وەستانەوە بەرامبەر گۆشەگیری واتە پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری، بەڕێز ئۆجالان تا ئێستا بە بیرۆکە و پڕۆژەکانی ژیانی ئازادی خەڵکی تورکیا و گەلی کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە ئیمرالیدا پاراستووە، بەرگریکردن لەو بۆچوونانە تاوان نییە، مافێکی دیموکراسی و ڕەوایە. ئێمە لەسەر ئەو بۆچوونەین کە بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیادا پێویستە، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت و چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت، ئەگەرنا ئێمە لێرەش گۆشەگیرین.