"بەڕێوەبەرانی زیندان لە هەوڵی ئەوەدان ڕۆژنامەنووسان بە تەنیا جێبهێڵن"

ڕۆژنامەنووس حەبیبە ئیرەن، کە لە زیندانی ژنان لە سینجان ڕاگیراوە، باسی لە سەرپێچیەکان کرد و ڕایگەیاند، هەوڵێکی تایبەتی ئیدارەی زیندان هەیە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بە تەنیا جێبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تورکیا فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون لە زینداندا ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری مافەکان دەبنەوە، لە زیندانی ژنان لە سینجان پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ژنانی زیندانیکراو بووەتە ڕۆژەڤ و ماوەی ١٧ ڕۆژە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەوامە.

 

'پڵاگەکان کار ناکەن'

ڕۆژنامەنووس حەبیبە ئیرەن، کە لەگەڵ پارێزەرەکەی کۆبووەوە، ڕایگەیاند پلاکی کارەباکان کار ناکەن و ناتوانن لە شوێنی هاوبەشی کۆبوونەوەی زیندانیان سەیری تەلەفزیۆن بکەن، وتیشی: "لە ناوچەی هاوبەشی قاوشی ئێف ٢ کە لەگەڵ ٥ ڕۆژنامەنووسدا تیایدا دەمێنینەوە، پلاکی کارەباکان کارناکەن، بۆیە ناچار بووین تەلەفزیۆنەکە لە ژووری هاوڕێیەکمان بەجێبهێڵین. ئێمە ئەم پرسەمان جوڵاند بەڵام هیچ چارەسەرییەکمان نەدۆزیەوە".

 

حەبیبە ئێرن ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی زیندان هەوڵدەدات ڕێگری لە ژیانی هاوبەشی ڕۆژنامەنووسان بکات و ئامانجیش ئەوەیە ڕۆژنامەنووسان بەتەنها بمێننەوە.