ئاماری شێرپەنجە بڵاوکرایەوە و داوای لابردنی سودی سەر قەرز بۆ توشبووان دەکرێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە، هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی داواى له بانكى ناوه‌ندى كردووه سودى سه‌ر قه‌رزى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ناوەندی هەواڵ
خزەیر ڕواق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس .
هەروەها بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریداوه قه‌رز بە بڕی ١٥ ملیۆن دینار بداته تووشبووانى شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ى ٢.٩٪ سوود، له‌دواى ئه‌م بڕیاره لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق به فه‌رمى داواى له بانكى ناوه‌ند كرد سوودى سه‌ر قه‌رزه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە و نەخۆشخانەی هیوا کە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەیە لەسەر ئاستی عێراق، ڕۆژانە دەیان نەخۆشی نوێی تێدا تۆمار دەکرێت.