ئەنقەرە، منداڵە ساواکەی ڕۆژنامەنووس زەمۆ ئاگۆز بە برسێتی جێهێڵدرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی ژن نیوز و میزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەنووس زەمۆ ئاگۆز دەستگیرکرا و منداڵە ساواکەی بە برسێتی بەجێهێڵدرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/10/20221025-823x463cc-mrk-25-10-22-gazeteci-zemonun-bebegi-jpgf55fb9-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکتاوی سیاسی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، پۆلیسی ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، ئامەد، رەحا، ماردین و وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەیامنێرانی ئاژانسی ژن نیوز و ئاژانسی میزۆپۆتامیا و چەندین ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد/
پۆلیس لە ناوچەی کەچیۆرینا لە شاری ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر ماڵی زەمۆ ئاگۆز، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و دەستبەسەرکرا، ئەو پەیامنێرە خاوەندی منداڵێکی یەک مانگ و نیوییە و کاتژمێر ٦:٢٥ خولەکی بەرەبەیانی پۆلیس دەستبەسەریکرد و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایلەکەیدا گرت و منداڵە ساواکەیان بە برسێتی بەجێهێشت.
دوای پشكنینی ماڵەكە، زەمۆ ئاگۆز دەستبەسەرکرا و نازانرێت بۆ كام بنكەی پۆلیس بردراوە، لە کاتێکدا دەبێت زەمۆی دایک لانیکەم دوو کاتژمێر جارێک شیری خۆی بدات بە کۆرپەلەکەی، پارێزەرەکەشی لە پەیوەندیدایە.
سەرچاوە: ئاژانسی ژن نیوز