لابردنی وێنەی سەرجەم ژنان لەسەر دیواری گۆڕەپانی وەلی عەسری تاران
وێنەی ئەو ژنانەی لە گۆڕەپانی وەلی عەسری شاری تاران هەڵواسرابوون، دوای یەک ڕۆژ هەموویان لابران.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ١٤ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزایەتیی ئەو ژنانەی کە وێنەکانیان لەسەر دیواری گۆڕەپانی وەلی عەسر لە شاری تاران دانرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرجەم وێنەکان لابڕان و تەنیا دروشمی "ژنانی وڵاتەکەم ئێران" هێڵدرایەوە.
دوێنێ، ١٣ی مانگ، چەند ژنێک لەوان فاتمە موتەمەداریا، مەرزیە برومەند، جەلەح عەلو، پەروانە کازمی و سۆرایا غاسمی بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە گۆڕەپانی وەلی عەسری تاران ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان کرد وێنەکانیان لەم تابلۆیەدا لاببرێت.