نووسەرێکی فەڕەنسی و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا
هەریەک لە نووسەری فەڕەنسی "ئانی ئیرنۆ" خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی و رێکخراوی "میمۆریال"ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی –یان وەرگرت.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ، لیژنەی خەڵاتەکان براوەی دوو بواری دیکەی خەڵاتەکانی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٢ لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئاشتی و ئەدەبی ڕاگەیاند و خەڵاتەکانی نۆبڵ لە بواری فیزیا و کیمیا و پزیشکیش دابەشکراون.
ئانی ئیرنۆ، نووسەری فەرەنسی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی ساڵی ٢٠٢٢، ئانی ئیرنۆ کە لە ١٩٤٠ لەدایک بووە. ١٦یەمین نووسەری فەرەنسایە کە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.
ڕۆمانەکانی ئەو نووسەرە زیاتر ڕیالیزمین و لەناو ڕاستی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و لە باسی ژن و ئەقڵیەتی کۆمەڵگە و ڕاستینەی ژیانەوە وەرگیراون و بەوەش ناسراوە کە بە بوێرە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان وەکو خۆیان.
هەروەها رێکخراوی "میمۆریال"ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٢.
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ ئاماژەیان بەوەکرد کە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتەکانی خۆیان دەبینن و ماوەی چەندین ساڵە مافی يەخنەگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی مافی سەرەکی هاونیشتیمانییەکان بەرەوپێشەوە دەبەن، هەروەها هەوڵێکی گرنگیان لە خستنەڕووی بەڵگەی تاوانەکانی جەنگ و دەستدرێژیکردنە سەر مافەکانی مرۆڤ و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات هەبووە، هاوکات ئەوان گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاشتی و دیموکراتی نیشاندەدەن.