ژنان لە شوێنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل کۆدەبنەوە
کاتژمێر ٣:٣٠ بەکاتی باشووری کوردستان ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە گەڕەکی بەختیاری و لە شوێنی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل کۆدەبنەوە و تاجەگوڵینە دادەنێن.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ٤ی تشرینی یەکەم، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد، لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لە ماڵەكەی خۆی و پەرتوکخانەی ژنی کورد درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و شەهید کرا.
کاتژمێر ٣:٣٠ بەکاتی باشووری کوردستان ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە گەڕەکی بەختیاری و لە شوێنی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل کۆدەبنەوە و تاجەگوڵینە دادەنێن.
ناگیهان ئاكارسەل، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی بوو، هاوکات ئەندامی ناوەندی ئەكادیمی ژنۆلۆژی بوو لە شاری سلێمانی، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە و بە ڕەچەڵەك كوردە.