ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەواڵی دەستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەری بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی مەزەندەی کردووە کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران بە هەزاران خۆپیشاندەری دەستبەسەر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له تویتێکدا ڕایگه‌یاند که به پێی خه‌مڵاندنی ئه‌م ڕێکخراوه، ڕژێمی سه‌رکوتکاری ئیسلامی ئێران له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دژ بە کوشتنی ژینا ئه‌مینی هه‌زاران که‌س له خۆپیشانده‌ران، چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: مێژووی ڕژێمی ئیسلامی لە "ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، دادگایی‌کردنی نادادپەروەرانە و دەرکردنی حوکمی ئێعدام"ی نەیاران، وایکردووە لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەران بێت لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییە.
ئەم ڕێکخراوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە "ڕێوشوێنی جددی" بگرنەبەر بۆ پێش‌گرتن لە پێشێلکردنی مافی دەستبەسەرکراوان و پاراستنیان لە دەستی ڕژێمی ئیسلامی‌دا، لە بەشێکی تویتەکەی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە: ئەم کەسانە لە مەترسیدان و تەنها پێویستیان بە قسەی سەرکردەکانی جیهان نییە، بەڵکو پێویستیان بە ڕێوشوێنی جددی هەیە.