زەردەخەنەی شەڕڤانان پەیامی سەرکەوتنە
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بواری مرۆییدا سەرکەوتوو بووە، زەردەخەنەی شەڕڤانان لەگەڵ دایک و منداڵاندا پەیامێکی وەها نهێنی دەنێرێت کە بە دڵنیاییەوە تیرۆر ڕۆژێک کۆتایی پێدێت، ئارامی لە هەموو شوێنێکدا سەروەر دەبێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.
سۆرگول شێخۆ
ئەو شەڕڤانانەی کە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا گرنگییەکی زۆریان بە لایەنی مرۆیی داوە، کاتێک ژنێک منداڵەکەی لەدایک دەبوو دەیانبرد بۆ نەخۆشخانە، بەدەستێک منداڵەکەیان دەبردە لای دایکیان و لەلایەکی دیکەشەوە کەسانی بەتەمنیان لە مەترسی ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادار دەکردەوە، ویژدان و ڕەوشتی ئەم هەڤاڵانە سەرکەوت و زەردەخەنەی هەر شەڕڤانێک پەیامێک بوو.
شتێکی نوێ نییە کە شەڕڤانانی ئاگر و ڕۆژ لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا سەرەڕای ئەوەندە ئازار و ئێش و برین و جەنگیان بینیوە، هێشتا دڵیان لێدەدات و ویژدانیان لە هەموو ساتێکدا بەخەبەر دێت، کورد بە هەست و خۆشەویستی لە جیهاندا ناسراوە، ئەو گەلانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین لە ژێر چەتری نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا پێکەوەن، ڕۆحێکی هاوبەشە کە لە زۆرێک لە نەتەوە و ئایین و ڕەگەزەکانەوە پێکهاتووە و لەو ڕۆحەدا لە دژی خیانەتکاران و دوژمنەکانیان لە ناوەوە و دەرەوە شەڕی هەبوون دەکەن.
هەموویان لە کامپەکەدا جلی ڕەش لەبەردەکەن
هەموو کەس مەترسی کامپی هۆل دەزانێت، هەموو کەس دەزانێت کە خێزانی چەتەکانی داعش لێرە لەگەڵ ئاوارە و کۆچبەرانی سوریا هەن، ڕاستە، لێرەدا دەڵێین پەنابەران و کۆچبەران و خێزانە چەتەکان، بەڵام جیاکردنەوەیان یان ناسینەوەیان زۆر زەحمەتە، هۆشیاری ڕادیکاڵ لێرەدا خۆی بەسەر هەموو کەسێکدا سەپاندووە، لە منداڵەوە تا پێگەیشتووان هەموویان لێرە ڕەشیان لەبەردایە، بەڵام کەس نازانێت لەژێر ئەو جلەدا چی ڕوودەدات، ئەمە لێدوانی ئەو ژنانەیە کە لە کەمپەکەدا دەژین، جلوبەرگە ڕەشەکانیان تاریکی و مەترسی ئایدۆلۆژیای داعش نیشان دەدات.
ئەو ئامڕازانەی کە بە دڕندانەترین شێوە مرۆڤیان پێکوشتووە، دۆزرانەوە
لەم کامپەدا ژنان و منداڵان لەسەر هۆشیاری توندڕەوی داعش پەروەردە کراون و کاریگەرییان لەسەریان هەبووە، گەشتوونەتە ئەو ئاستەی کە ژنانی چەتەکانی داعش، ئەو ژنانە زیندانی دەکەن و دەیانکوژن کە لە داعش جیادەبنەوە و لە بیری توندڕەوی وازدەهێنن، چادری تایبەت بۆ دادگاییکردنی ژنان و سزادانیان کرابووەوە، لە زۆرێک لە چادرەکاندا کەلوپەلی وەک چەکوش و چەقۆی تیژ کە سەری خەڵکی پێدەبڕن و دەیانکوژن، دۆزرانەوە، لەلایەکی دیکەوە پەتێکی زۆر لە یەک چادردا هەبوو و دیار بوو کە ژنان لەو چادرانەدا خنکێندراون و دواتر کوژراون.
ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو کامپەدا گیانیان لەدەستدا
ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو کامپەدا گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەر دڕندەیی و مەترسیی ئەو کەسانەی لەم کامپەدان، شەڕڤانان چەند کاتژمێرێک لەبەردەم خۆری بەتیندا دەوەستن و بەشێکیان لە چادرەکاندا دەگەڕێن، دەیانەوێت ئاشتی بۆ دڵی ئەو کەسانەی کە دەستیان لە کوشتنی خەڵکدا نییە، بگەڕێننەوە، شەڕڤانانی ژن و هەموو ئەو کەسانەی کە ئەرکیان هەبووە لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی بە چەندین کاتژمێر لە بەردەم خۆری بەتیندا وەستاون، بۆ ئەوەی ئەرکی مرۆیی و ئەمنی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ویژدان و پێوەرە ئەخلاقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی کامپی هۆل سەرکەوت
دڕندەیی داعش ناتوانێت لە دژی مرۆڤایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە و قەسەدە سەربکەوێت، بە چاوەکانت دەیبینی کە شەڕڤانان یارمەتی ئەم خەڵکە دەدەن. شەڕڤانێک دەستی دایکێک دەگرێت و دەڕوات، شەڕڤانان نەک تەنها بۆ دایکان بەڵکو بارگرانی وڵاتێکیان هەڵگرتووە و ئامادەن گیانی خۆیانی بۆ ببەخشن، ویژدان و پێوەرە ئەخلاقییەکان لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە پێشەوەن.
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بواری مرۆییدا سەرکەوت، زەردەخەنەی شەڕڤانان لەگەڵ دایک و منداڵاندا پەیامێکی وەها نهێنی نارد کە بە دڵنیاییەوە تیرۆر ڕۆژێک کۆتایی پێدێت و ئاشتی لە هەموو شوێنێک زاڵ دەبێت.