بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری لە گەڕەکێکی سلێمانی گردبوونەوە کرا
دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی لە شاری سلێمانی لەبەر بێ ئاوی و نەبوونی خزمەتگواری گردبووەنەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی نەبونی ئاو و کەمی خزمەتگوزاری لەم وەرزی هاوینەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی لە سلێمانی گردبوونەوەو داوای دابینکردن و دابەشکردنی ئاویان بۆ گەڕەکەکەیان کرد.
ئاماژە بەوەشکرا کە ئەوان بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێک سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان کردووە بەڵام تا ئێستا گرفتەکەیان چارەسەر نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە لە وەرزی هاویندا شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گرفتی کەم ئاوی ڕوویان تێدەکات بەڵام حکومەت خەمساردەو نەیتوانیوە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، هەروەها دانانی پێوەری زیرەکی ئاو کە بانگەشەی ئەوە دەکرا کێشەی کەم ئاویی چارەسەر دەکات هیچ سودێکی بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نەبووەو کرێی ئاوی لەسەر خەڵک زیاد کردووە.