سەردەمی بڵندگۆی ناوشار دەگەڕێتەوە بۆ ڤێتنام

حکومەتی ڤێتنام بە نیازە بڵندگۆ بۆ ناو شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام دابنێت بۆ پەخشکردنی لێدوانە فەرمییەکان، بەشێکی دانیشتوانەکەش بە گەڕانەوە بۆ جەنگی سارد بە ناوی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هانۆی پایتەختی ڤێتنام، بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ دانانی بڵندگۆ لە سەرتاسەری شارەکەدا، بۆ ئەوەی بەکاریبهێنرێت بۆ پەخشکردنی لێدوانی فەرمی، بە گوێرەی ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیان"ی بەریتانی، ترسی ئەوە هەیە ئەو بڵندگۆیانە قەیرانی ژاوەژاو لە پایتەختی قەرەباڵغی ئەو وڵاتە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسە.

 

هانۆی پایتەخت لە ساڵی ٢٠١٧دا کارکردنی بە بڵندگۆ وەستاند، بەڵام لە سەرەتای پەتای کۆرۆنادا وردە وردە گەڕایەوە سەر بەکارهێنانی بڵندگۆکان، کاتێک دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هەوڵیان دەدا پەیامەکان بگەیەننە هاوڵاتیان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و شێوازەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، ئەم هەوڵەی ئێستای حکومەتیش ئامانجەکەی بڵاوکردنەوەی بڵندگۆکانە بە هەموو شوێنێکدا تا ساڵی ٢٠٢٥.

 

شرۆڤەکارانیش ڕەخنەی ئەوە دەگرن کە ئەم بڕیارە لەگەڵ رێبازی حکومەتدا یەک ناگرێتەوە، کە دەڵێت بە توندی سەیری داهاتوو و جیهانی دیجیتاڵی دەکات، لەلایەکی دیکەوە چالاکوانانی ژینگەپارێز ئاماژەیان بەوەداوە کە شارەکە لە ئێستادا بەدەست زیادبوونی ژاوەژاوی بەرچاوەوە دەناڵێنێت و ئەگەر بڵندگۆ زیاد بکرێت، دۆخەکە خراپتر دەکات.