ژنانی ئەفغانستان: گەڕانەوەی تاڵیبان گەڕانەوەی تیرۆرە

گروپێک لە چالاکانی ژن لە ئەفغانستانەوە، سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە و دۆخی دواترەوە ئاماژەیان بەوەدا گەڕانەوەی تاڵیبان گەڕانەوەی تیرۆریزمە بە قوڵی.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەفغانستان گروپێک چالاکی ژن پێیانوایە دەسەڵاتی تاڵیبان دەبێتە هۆی گەڕانەوەی تیرۆریزم لەو وڵاتەدا، ئەو گروپە بە ناوی "تەڤگەری خۆسەری بەرخۆدێرانی ژنانی ئەفغانستان" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

ژنانی ئەفغانی کە لەبەر سەلامەتی ژیانیان ڕووخساریان داپۆشراو بوو بەیاننامەکەیان پێشکەشکرد و نیگەرانی خۆیان لەبارەی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەو وڵاتە خستەڕوو، ئەو ژنانە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوویان بە بیرهێنایەوە کە دەسەڵاتی تاڵیبان لە وڵاتەکەدا کەمبوو، ڕۆژ بە ڕۆژ دەستکەوتەکانی ژنان لە زیادبووندا بوو، هۆشداریشیاندا کە پرۆسەی تێکۆشانی ٢٠ ساڵەیان لە مەترسیدایە.

 

ژنانی ئەفغانستان دەڵێن: "پێویستە هەمووان بزانن تاڵیبان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە و نابێت وەک هاوپەیمانی و هێزێکی هاوپەیمانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت" پەیامیشیان دا کە "گەڕانەوەی تاڵیبان گەڕانەوەی تیرۆریزمە بە قوڵی".