نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەردەوامی پێشێلکارییەکان لە دژی چالاکانی ئێران هۆشداری دا

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی پێشێلکارییەکاندا دژ بە چالاکانی مەدەنی لە ئێران هۆشداری دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئە‌نجومە‌نی مافی مرۆڤی نە‌تە‌وە یە‌كگرتووە‌كان ڕایگە‌یاند كە چاودێری بە‌ردە‌وامی گوشارە‌كان بۆ سە‌ر چالاكوانانی مە‌دە‌نی و پێشێلكردنی مافە سە‌رە‌تاییە‌كانیان دە‌كە‌ن، ئە‌نجومە‌نەکە ناڕەزایەتی خۆی لە دە‌ستگیركردنی ١٣ كە‌س لە ئێران دە‌ربڕی كە لە ناویاندا چالاكوانی مە‌دە‌نی هەن.

 

ئە‌نجومە‌نی مافی مرۆڤی نە‌تە‌وە یە‌كگرتووە‌كان سە‌رنجی بۆ ڕاپۆرتی ئە‌م دواییە‌ی سكرتێری گشتیی نە‌تە‌وە یە‌كگرتووە‌كان. ئانتۆنیۆ گۆتێرێس ڕاكێشا، سە‌بارە‌ت بە سە‌ركوتكردنی ناڕە‌زایە‌تییە‌كان لە ئێران و جە‌ختی لە‌وە كردە‌وە كە كە‌شی مە‌دە‌نی و دیموكراسی لە ئێران بە‌ردە‌وام سە‌ركوت دە‌كرێت،  چالاکوانان و بەرگریکارانی مافە‌كانی مرۆڤیش زۆرجار هێرشیان دەکرێتەسەر و دەستگیر دەکرێن.