ئێران، لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکدا زیاتر لە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکدا لە باشووری ئێران، گوندی سایەخۆش زیانێکی زۆری بەرکەوت و زیاتر لە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له ٥٠ کەسیش برینداربوون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/07/20220702-20220702-02-07-2022-iran-erdhej-jpgc41ae5-image-jpgd54ee3-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، له ئاكامی ٣ بوومه‌له‌رزه‌دا كه له باشووری ئێران ڕوویانداوه و گه‌وره‌كه‌یان زیاتر له ٦ پلەی ڕێختەر بوو، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥٠ كه‌سیش برینداربوون.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا زۆربەی خانووەکانی گوندی سایەخۆش وێران بوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست-ئەوروپا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە ٨ کیلۆمەتری ژێر زەوییەوە لە ئێران ڕوویداوە.