پەرتوکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" دەتوانرێت بە ئۆنلاین بەدەستبخرێت
پەرتوکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" لە نووسینی شۆڕشگێڕی تیرۆرکراو ساکینە جانسزە، باس لە ژیان و تێکۆشانی خۆی و دۆزی کورد دەکات، لە ئێستادا بە شێوەی ئۆنلاین دەتوانرێت بەدەستبخرێت.
ناوەندی هەواڵ
پەرتوکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" لە نووسینی شۆڕشگێڕی تیرۆرکراو ساکینە جانسزە، باس لە ژیان و تێکۆشانی خۆی و دۆزی کورد دەکات، زمانی پەرتوکەکە تورکییە و لەلایەن ئارام پێنجوێنی وەرگێرانی بۆ کوردی-سۆرانی بۆکراوە، لە سێ بەرگدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و لە پەرتوکخانەکانی باشووری کوردستاندا دەستدەکەوێت.
پەرتوکەکە لە سێ بەرگ پێکهاتووە، سەرجەمی لاپەڕەکانی ٢٢٠٠ لاپەڕەیە، چاپی یه‌که‌می به‌رگی یه‌که‌م له ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوکرایه‌وه، دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ ئه‌و به‌رگه و وه‌رگێڕانی هه‌ردوو به‌رگه‌که‌ی تر بڵاوکرایەوە.
ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز ناسراو بە :سارا"، هه‌ڵگری کاریگه‌رییه‌کی به‌هێزه، هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌رز و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی و خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ زۆر جیاوازه، هه‌نگاوه پڕ له ئیراده‌کانی، پشوودرێژییه‌که‌ی و شه‌ڕه‌کانی وایکردووه بگات به‌و ئاسته‌ی ببێت به یه‌کێک له‌و ژنه به‌هێز و به‌توانایانه‌ی له دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا ڕۆڵی هه‌بێت و زیاتر له سێ چاره‌کی ته‌مه‌نی و گیانی خۆی به ئازادیی ژن و گه‌له‌که‌ی ببه‌خشێت.
ساکینه جانسز ناسراو بە "سارا"، دوای نزیکەی ٤٠ ساڵ له ته‌مه‌نی پڕ له تێکۆشان، له‌گه‌ڵ هەڤاڵانیدا فیدان دۆغان "رۆژبین" و له‌یلا شایله‌مه‌ز "رۆناهی"، له ٩ی کانوونی دووه‌می ٢٠١٣ دا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به پیلانگێڕییه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید کران.
بۆ داواکردنی پەرتوکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" بە شێوەی ئۆنلاین لەم لینکەوە دەبێت: