ژنێکی ٤٢ ساڵ کە دایکی ٥ منداڵە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنرا
گروپە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، لە گوندی ڕاجۆی سەر بە عەفرین دایکێکی ٤٣ ساڵیان بە ناوی ئیلهام عەبدوڕەحمان سلێمان ڕفاند کە دایکی ٥ منداڵە.

ناوەندی هەواڵ
گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ژنێکی ٤٢ ساڵیان بە ناوی ئیلهام عەبدوڕەحمان سلێمان کە دایکی ٥ منداڵە لە ناوچەی ڕاجۆی سەر بە عەفرین ڕفاند.
بەپێی زانیارییەکان، ئیلهام عەبدوڕەحمان، دایکی ٥ منداڵەکەیان، بردووەتە زیندانی مارات لە ناوەندی عەفرین، ئەوەش خراوەتە ڕوو کە هاوژینی ئیلهام بە ناوی عەبدۆ کەرک پێش چەند مانگێک لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ت.پ