پەیەدە، دەیان هەزار واژوو  لە عەین عیسا و گرێ سپی کۆکراوەتەوە

بە مەبەستی داواکردنی ئازادکردنی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیان هەزار واژوو لە عەین عیسا و گرێ سپی کۆکراوەتەوە

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، لەبارەی کۆتاییهاتنی هەڵمەتێكی واژو کۆکردنەوەدا لە عەین عیسا و گرێ سپی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی پەیەدە هاتووە، لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا، ٣٠ هەزار و ٨٨٣ واژوو بە مەبەستى ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کۆکرایەوە، چونکە پێیان وایە تەنها بە ڕێگەی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دۆزی گەلی کورد و گەلانی بندەست چارەسەر دەبێت.