ڕۆژانە ٢٣ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ لە عێراق فڕێ دەدرێت

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای "ئای کیو ئایەر"ـی سویسری بۆیان دەرکەوتووە، ڕۆژانە لە عێراق ٢٣ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ فڕێ دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق سەبارەت بە ڕیزبەندی عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەی، کە زۆرترین پاشەڕۆیان هەیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای "ئای کیو ئایەر"ـی سویسری بۆیان دەرکەوتووە، ڕۆژانە لە عێراق ٢٣ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ فڕێ دەدرێت.

 

باسی لەوەشکردووە عێراق لە پلەی دووەمى ئەو وڵاتانەدایە، کە زۆرترین پاشەڕۆیان هەیە، وڵاتی چاد لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە، کە خاوەنی زۆرترین پاشەڕۆن بە جۆرێک لە هەر مەترە سێجایەکدا ٨٩.٧ مایکرۆگرام پاشەڕۆ فڕێ دەدرێت.

 

وتیشى، وڵاتی ئایسلەندا بە پاکوخاوینترین وڵاتی جیهان دادەنرێت، کە ڕێژەی پاشەڕۆی تەنیا ٢.٥ مایکرۆگرامە لە مەتر سێجایەکدا، بەمەش ڕێژەی زیادبوونی پاشەڕۆ لە عێراق بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردووە.