هۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە
بە بودجەی سەد ملیۆن دینار لەلایەن قایمقامی هەڵەبجەوە هۆڵێکی لەشجوانی مۆدێرن تایبەت بە ژنانی هەڵەبجە کرایەوە.

هەڵەبجە
بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری لاوان و بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە و قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە، یەکەمین هۆڵی لەشجوانی حکومی تایبەت بە ژنانی هەڵەبجە کرایەوە.
بەناز محەمەد، سەرپەرشتیاری هۆلی لەشجوانی ژنان وتی: كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی له‌م شێوه‌یه گرنگه به تایبه‌ت بۆ ژنانی هه‌ڵه‌بجه، كه تیایدا بری سه‌د ملیۆن دیناری بۆ دانراوه و ژنان داوا ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاوڕ لە خەڵک و ژن و گەنجانی هەڵەبجە بدەنەوە.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هۆڵە به‌ناز محەمەد وتی: ئه‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه له هۆڵه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ڕاهێنه‌ری خۆبه‌خش هه‌یه و پاس بۆ هاتوچۆكردنی یاریزانانن هه‌یه.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی وه‌رزشی ژنان بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەمەش ژنانی هەڵەبجە دەرفەتی زیاتریان لە بواری وەرزشیدا بۆ دەگونجێت.